سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
لایەنێکی گەورە و کاریگەری مێژووی یانەی هەولێرە و ئێستا پارێزگاری لەتۆڕی ئەمانەی بەغدا دەکات.
سەرهەنگ موحسین، ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی کوردستان، لە واڵی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە تەنزەوە رەخنە لە بازاڕکردنی خانمەکەی دەگرێت.
سەرهەنگ، سەرەڕای ئەوەی گۆڵپارێزێکی بەناوبانگی عێراق و هەرێمە و مێژوویەکی گەورەی لەگەڵ یانەی هەولێر نووسیوەتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی لێوەدەکات توانای بەرگەگرتنی بازاڕکردنی هاوژینەکەی نییە.
دواین پۆستی گۆڵپارێزە نایابەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەسەر ئەم بابەتەیە.
سەرهەنگ وێنەیەکی خۆی داناوە و لەسەری نووسیوە: “لیاقەی وەرزشیمان دەرەقەتی بازاڕكردنی ماڵەوە نایێ، لۆیێ كە پشوومان دەبێ زراوم دەچێ.”
ئەمە یەکەم تەنزی سەرهەنگ نییە لەسەر پرسە کۆمەڵایەتیەکان، بەڵکو پێشووتریش گوتبووی، “لەبەردەم هەزاران هاندەر نەترسام و یارییم کرد، ئەمما لەژووری مارە بڕین بەقەد هەموو تەمەنم ئارەقەم رشت.”