پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران رووی لە دابەزینكردووە، فرۆشیارێكی نەوتیش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران لەم بارەییەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی نەوت فرۆشاندا بەبەرورد بە هەفتەی رابردوو بڕی بیس بۆ بیست وپێنج هەزار دینار رووی لە دابەزینكردووە .”
مەغدید ئۆمەراوەی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسڕە دابەزیوە بۆ 160هەزار دینار ویەك بەرمیل نەوتی موسڵ بۆ 155هەزار دینار دەفرۆشرێرت لە بازاڕدا، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 770 دینار دەفرۆشرێت.”
مەغدید ئۆمەراوەی باس لە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەكات و دەڵێ:” هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا لەلایەک بۆ کەمی خواست دەگەڕێتەوە، هەروەها رێکەوتنی حکومەتی ناوەندو هەرێم لەسەر پرسی نەوت ومووچە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی نەوت رۆژ بەرۆژ .”

































































