زاری کرمانجی – سۆران:
لە ئێستادا کارکردن لە چەند پڕۆژەیەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێکردۆتەوەو
هەژار حەکیم ، لە راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند” ئەمڕۆ یەكشەممە، ٩-٤-٢٠٢٣ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەردانی چەند پڕۆژەیەكی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد”.
سەردانەكە بە یاوەری هەریەكە لە قائیمقامی قەزای رواندز و بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگەوبانی سۆران و تیمی هونەری ئیدارەی سۆران بۆ سەر ئەم پڕۆژانە ئەنجامدران:
بەسەركردنەوەی پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگاى گوندی كەڵێتە لە ناحییەی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز، بە درێژایی 7 كم.
بەسەركردنەوەی دواقۆناغی پڕۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاوی مێگر لە قەزای رواندز.
بەسەركردنەوەی دواقۆناغی زیادكردنی دووسایدی سۆران – رواندز.
بەسەركردنەوەی پڕۆژەی دووسایدی دێڵزیان، كە بڕیارە سبەی قۆناغی تێكەڵەڕێژكردن دەست پێبكات”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وێرای لە نزیكەوە ئاگاداربوون، دەستخۆشی لە بەڵێندەران كرد و پاڵپشتی تەواوی خۆیشی بۆ بەڵێندەران دووپات كردەوە، كە لە ئێستادا دەستیان بە تەواوكردنی پڕۆژەكان كردووە”.
پڕۆژەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە هۆی وەرزی زستان وەستابوون و بڕیاروایە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو سەرجەمیی پڕۆژەكان تەواو بكرێن.