دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
یەكسانبوونی شەوی رابردووی نەسڕ زیانێكی زۆری بە یانەكە گەیاند، بەجۆرێك هەنگاوێك لە نازناوەكە دووركەوتەوە.
شەوی رابردوو یەكشەممە، یانەكەی رۆناڵدۆ بووە میوانی یانەی فەیحا و بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.
نەسڕ، بەم یەكسانبوونە كەوتە دۆخێكی خراپەوە.
جیاوازییەكەی لەگەڵ ئیتیحادی پێشەنگی ریزبەندی خولی رەوشەنی سعوودی بۆ سێ خاڵ بەرز بووەوە.
رۆناڵدۆ، دوای یارییەكە لە بەرپرسانی یانەی فەیحا توڕە بوو پێی گوتوون، “دەمتان داخەن و قسە نەكەن.”
دیاربوو یانەی فەیحا بۆ خاڵێك هاتبوون، لە كاتی یارییەكەدا هەر بەرگرییان كرد و كاتی زۆریشیان بەفیڕۆدا.
دواتریش بەهۆی یەكسانبونەكە ئاهەنگیان گێڕا، ئەوەش رۆناڵدۆی توڕەكرد.
ئێستا ئیتیحاد لە 23 یاریی خاوەنی 56 خاڵە، لەهەمان ژمارەی یاریی نەسڕ 53 خاڵی هەیە و دووەمە.