زاری کرمانجی – سۆران :
سلێمان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان هۆشدارییەک دەدات لەسەر هاتنی شەپۆڵێکی باران بارین و دەڵێت ” هۆشداری بۆ تەواوی ناوچە کوێستانییەکان هەولێر ، دهۆک ، سلێمانی و هەڵەبجە وسەرجەم قەزاو ناحییەو گوندەکان.
لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەوە تاوەکو ئێوارەی پێنجشەممە ناوبەناو ئەگەری بارانی زۆر و لافاوی مێژوویی هەیە، بە زۆریش ناوچه نزماییەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە”.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کامە رێگا بەکار نەهێنن و دەڵێت ” داواکارین لە هاووڵاتییان لەو ماوەیەدا ڕێگا خاکییەکان و ئەو ڕێگایانەی چەم و دۆڵیان دێتەڕێ بەکارمەهێنن، هەروەها داواکارین لە تەواوی شارەوانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری جدی بکەن بۆ ڕێگرتن یان کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە سەنتەری شارو شارۆچکەکان و ناوچەی نیشتەجێبوون.
بەپێی زانیاریەکان تا ئەم ساتە پێشبینیی دەکەین هەندێ ناوچە زیاتر لە 200 ملیمەتر باران ببارێت تەنها لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا.
کەمترین بڕی پێشبینیکراویش لە 100 ملم کەمتر نییه.