زاری كرمانجی-وەرتێ:
ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای رواندز، بەزاری كرمانجی گووت ” لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەی چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی ڕێگای سەرەكی گوندی كەڵێتە لە سنووری ناحیەی وەرتێ، بە درێژایی حەوت كیلۆمەتر بە گوژمەی نزیكەی 950 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.
گووتیشی “ بە ئەنجامدان و تەواوكردنی پڕۆژەكە ئاسانكاری زۆر لە رووی هاتووچۆوە بۆ دانیشتووانی گوندەكەو دەورووبەری دروست دەبێت.