زاری كرمانجی- سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە لەسەر فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆکان بڕیاردرا بە لێخۆشبونی %15 قەرزی کرێی ئاو لە بەرواری 10-4-2023 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەوە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو، چەندین جار بڕیاری لێخۆشبوونی 15% قەرزی كارەبا و ئاو لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دا، بەوهۆیەوە خەڵێكی زۆر سوودمەندبوون لێی.