پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە هەر مسقالێک بڕی دوو بۆ سێ هەزار دینار دابەزینی تۆمار کردووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2007 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 483 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 443 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 423 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 363 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.