شەهلا رەشید- سۆران
جەواد مەهدی، بەرپرسی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ڤایرۆسی كۆڕۆنا رووی لە كەمبوون كردووە و خەڵك زۆر بە دەگمەن تووشی دەبن، بەڵام باشترین رێگە لێدانی ڤاكسینە كە وا دەكات حاڵەتەكە تووند نەبێت، لە چەند رۆژی رابردوو هاووڵاتییەكی تەمەن 50 ساڵ لە گوندی بادلیان سەر بە ناحیەی دیانا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە، كە ئەم هاووڵاتییە پێویستی بە نەشتەرگەری دڵ بووە، پێش ئەوەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات، چەند پشكنینێكیان بۆ ئەنجامداوە و دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنایە، بەڵام حاڵەتەكە تووند و مەترسیدار نییە.
گووتیشی” ئەوانەی كە ڤاكسینی دژە كۆڕۆنایان لێدراوە بە سووكی دەگرن، بۆیەش پێویستە ئەوانەی كە ئەم ڤاكسینەیان وەرنەگرتووە هەوڵبدەن وەرگرن، هەفتەی رۆژێك لە بنكە تەندروستییەكان ڤاكسین هەیە و ئەوانەی وەریاننەگرتووە دەتوانن سەردانی بنكەكان بكەن، تەنانەت بۆ ئەو كەسانەی كە حەج و عومرە دەكەن ئەگەر ڤاكسینیان وەرنەگرتبێت گرفتیان بۆ دروست دەبێت.