مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
نادر محەمەد، سەرۆکی شارەوانی بلێ، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” تائێستا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر تاپۆكردنی زەوی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا زێدەرۆی لە سنوورةكه كەمە هەر كەسەو زەویەكی لە باب و باپیرانی بۆ ماوەتەوە، بەڵام لەكاتی دروست كردنی خانوو یان باڵەخانەیەك شارەوانی ئاگادار دەكەنەوە ئێمەش ئەندازیاری خۆمان دەنێرین لەگەڵیان پێیان دەڵێین كە بەو جۆرە دروستی بكەن کە زیانی بۆ کەس نەبێت و خەڵكەكە پابەندە”.
گووتیشی ” زیاتر لە ١٥٠٠ ماڵ لە سنووری ناحیەی بلێ هەن، لەگەڵ نزیكەی ٧٠٠ دوكان و ماركێت، سنوورەكە تا دێت فراوانتر دەبێت لە رووی رێژەی دانیشتووان”.
سەرۆکی شارەوانی بلێ، ئاشكراشی دەكات ” زیاتر لە ٣٠ داموو دەزگای میری و حیزبی لە شارۆچكەكەمان بوونیان هەیە، هەمووشیان بەشێوەیەكی رێكوپێك دروست كراون، بۆ خزمەت كردنی هاووڵاتیان.