زاری کرمانجی – سۆران :
لە دواین توێژینەوەی زانستی کە لەبارەی کەم خەوی کراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کەم دەخەون، هەست بە برسییەتی زۆر دەکەن و سەرەنجام کەسانی زۆرخۆرییان لێ دەردەچێت، ئەمەش هەر وەکوو لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە چەوری زیاتر لە ژێر پێستی ورگدا کۆ دەکاتەوە و ورگێکی گەورە و نارێک بە مرۆڤەکان دەبەخشێت.
ماڵپەڕی “ئێکسپرێس”ی تایبەت بە بواری تەندروستی بڵاوی کردووەتەوە:” کەم خەوی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هۆرمۆنی لبتین لە لەشدا، کاری ئەو هۆرمۆنە وا لە لەش دەکات هەست بە تێری بکات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆرمۆنی گریلین زیاد دەکات، کە ئەم هۆرمۆنەش وا دەکات لەش هەست بە برسێتی بکات، بەوەش کەسەکە خواردنی زیاتر دەخوات و دەبێتە هۆی گەورەبوونی ورگی”.
لە توێژینەوەکەدا هۆشداری بە مرۆڤ دراوە کە پێویستە لایەنی کەم شەوان هەشت کاتژمێر بخەوێت، هەر یەک کاتژمێرێک خەوتنی کەمتر نزیکەی ١٢ گرام چەوری لە ورگ زیاتر دەکات”.