دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
سۆران بە ئامانجی تۆڵەی شكستی یاریی چوون لە زاخۆیە و رووبەڕووی ئەو یانەیە دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 9ـی نیسان یارییەكانی گەڕی 25 ـی خولی نایابی كوردستان بەڕێوەدەچن. سۆران دەبێتە میوانی زاخۆ.
ئەمە دێربی هەردوو ئیدارەكەی هەرێم دەبێت و یاریی چوون زاخۆ بە گۆڵێكی بێبەرامبەر براوە بووە.
سۆران، 23 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 36 خاڵە لەخانەی سێیەمدایە، شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەند دوورە.
لەبەرامبەردا زاخۆییەكان دۆخیان ناهەموارە، لە كۆی 22 یاریی تەنها 19 خاڵ لە باڵانسەكەیان هەیە و لە پلەی پێشكۆتایی ریزبەندن.
زاخۆ 6 خاڵ لە نزیكترین ركابەری دوورە كە چەمچەماڵە، جگە لە بردنەوە هیچ ئەنجامێكی دیكە سوودی بۆ كوڕانی دەلال نابێت، هاوكات سۆران چوار یاریی رابردوو چوار بردنەوەی تۆماركردووە و هاتووە بۆ پێنجەم، ئامانجیانە بەلایەنی كەمەوە پارێزگاری لەو پێگەیەی ئێستایان بكەن.