زاری كرمانجی -سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به كولتووری جوانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نهتهوهیییهكانی كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: “خوشك و برایانی مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌ری ئه‌م كولتووره و ماف و ئازادییه‌كانیان ده‌بین”.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێت) به گه‌رمی و له دڵه‌وه له ته‌واوی خوشك و برایانی مه‌سیحی له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوای جه‌ژن و پشوویه‌كی ئارام و ئاسووده، شادی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به كولتووری جوانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نهتهوهیییهكانی كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه كه سیمایه‌كی گرنگیی ناسنامه‌ی كوردستانی و مایه‌ی شانازیمانه. خوشك و برایانی مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌ری ئه‌م كولتووره و ماف و ئازادییه‌كانیان ده‌بین.
جه‌ژنی قیامه له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2023/4/9