شارەزایەکی بواری کەشناسی : ئەگەری دروستبوونی لافاوێکی بەهێز هەیە
زاری کرمانجی – سۆران :
سادق عەتییە، شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لەوە دەکات کە ئەمڕۆ یەکشەممە کەشوهەوای بەشێک لە شارەکانی هەرێم هەوری تەواو دەبیت و پێشبینی بارانێکی کەم لە ناوچە جیاوازەکان و شاری دهۆک و هەولێر و موسڵیش دەکرێت.
ئەوەش دەڵێ: “دووشەممە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و کاریگەرییەکانی کەشێکی ناسەقامگیر کە لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی هەوا کە لە چینەکانی سەرەوەی ئاسمانی هەرێمدا دروست دەبێت دەردەکەوێت و بە شێوەیەکی جیا جیا کاریگەری لەسەر کەشی شارەکان دەبێت.”
سادق هۆشداریش دەدات لە هاتنی لافاوێکی بەهێز و دەڵێ : “لە ڕۆژەکانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە شەپۆلی بارانبارینەکە چڕتر دەبێتەوە و پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکووک و مووسڵ و دهۆک و سەڵاحەدین و بەغدا و دیالە و ئەنبار و واست زۆرترین بارانیان لێ دەبارێت و ئەگەر هەیە لافاو لەو پارێزگایانە دروست ببێت.”