زاری كرمانجی-دیانا
دوای ئەنجامدانی پڕۆژەی دروستكردنى دیواری پاڵپشت لە شەقامێكی سەرەكی گەڕەكی سەرووچاوەی دیانا، لە سنووری قەزای سۆران، بەهۆی بەرزی دیوارەكە مەترسی كەوتنە خوارەوەی هاووڵاتییانی لەسەربوو بەتایبەتیش منداڵان.
دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەلایەن هاووڵاتییانی گەڕەكەكە لە رێگەی زاری كرمانجی، خۆشبهختانە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامیەت و ناحیەی دیانا و شارەوانی سۆران، بەدواداچوونی جددی بۆكراو دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی بەربەستی ئاسنین (مجەرە) لەسەر دیوارەكە بە درێژای سەدان مەتر، ئەوەش كاریگەری زۆری دەبێت بۆ رێگری لە مەترسییەكانی رووداوی كەوتنە خوارەوە.