زاری كرمانجی- سۆران:
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی، بهبۆنهی جهژنی (قیامه)ـی حهزرهتی مهسیح، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، هیوادارم كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی:
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ـی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا ، هیوادارم كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان