دەربارەى ئێمە
پەیوەندى
دووشەممە, ئایار 12, 2025
دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • سیاسەت
    سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ڵەستین دەکات

    سەرۆک بارزانی: پشتیوانی لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین

    مەهمەت ئوچوم: چاكسازی رێشەیی لە یاسای توركیا دەكرێت

    نووری مالكی: عێراق پێویستی بە ئەمریكایە

    نووری مالكی: عێراق پێویستی بە ئەمریكایە

    پەكەكە بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان چەكەكانیان ڕادەست دەكەن

    میری قەتەر فڕۆكەیەكی 400 ملیۆن دۆلاری پێشكەش بە ترەمپ دەكات

  • ناوخۆ
    بە كشانەوەی پەكەكە ئیدارەی سۆران زیاتر دەبووژێتەوە

    زیاتر لە 140 گوندی سیدەكان ئاوەدان دەكرێنەوە

    سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازییە

    سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: کوردستان شوێنێکی گونجاوە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی پیشەسازی

    سەرۆک وەزیران: بنکەی لالش خزمەتێکی بەرچاوی کولتوور و هونەری ڕەسەنی کوردی کردووە

    نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ بنكه‌ی لالش ده‌كات

  • ڕاپۆرت
    گرنگی (گەنجی سەركردە) لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە

     بەشێك لە كرێكارانی سۆران 10 ڕۆژ جارێك كاریان دەست ناكەوێ

    بەڵێندەرێك دەڵێت تا بوددجەمان بۆ خەرج نەكرێت ناتوانین دەست بەكارەكانمان بكەینەوە

    ئەو ڕواندزییەى لە حكوومەتی شێخ مەحموود پۆستى هەبوو

    دانیشتووانی گوندەكانی دۆڵی ئاكۆیان داوای چارەسەری گرفتی كەمئاوی دەكەن

    كەرتی پەروەردە لە سنووری ئیدارەی سۆران پێویستی بە چەندین بینای نوێ هەیە

  • دیمانە
    بەرپرسی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری هاتووچۆی كوردستان: لە كابینەی نۆیەمدا كاری باش بۆ باشتر كردنی سێكتەری هاتووچۆ كراوە

    ڕۆژانە لە ئیدارەی سۆران 400 تۆن زبڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە

    شانۆكار، لەیلا مەجیدی: لە كۆمەڵگەی ئێمە دیوە خراپەكەی تەكنەلۆجیا زیاتربەكارهاتووە

    سەبری عەبدی: هونەرمەند دەبێ باجی هەڵەی کۆمەڵگە و دەورووبەریشی بدات

    شارەزایەكی گەشتوگوزار: سەرۆكی حكوومەت گرنگی زۆر بە بەكەرتی گەشتوگوزار دەدات”

    سەرۆكی سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران: ناكرێت تەنها گرنگی بە ڕێگەوبان بدرێت و لایەنی ڕۆشنبیری و هونەری بایەخی پێنەدرێت

  • بیروڕا
    ‎گۆڕانی بنەماكانی هێز لە سەردەمی جیهانیگیریدا

    ‏ مێژووی دەوڵەتی ئەیوبی

    ‏ مێژووی دەوڵەتی ئەیوبی

    مافێ مرۆڤی و ئازادیا رادەڕبڕینێ

    مافێ مرۆڤی و ئازادیا رادەڕبڕینێ

    گەشبینی نهێنی سەرکەوتنە

    گەشبینی نهێنی سەرکەوتنە

    رەچەڵەك و مێژووی زمانی كوردی

    رەچەڵەك و مێژووی زمانی كوردی

    گرینگی گەنج لە كۆمەڵگەدا

    گرینگی گەنج لە كۆمەڵگەدا

  • جۆراوجۆر
    ڕۆژی پەرستیاران

    ڕۆژی پەرستیاران

    ئەمڕۆ باران دەبارێت و لە ڕۆژانى داهاتووش ئەگەرى بارینى تەزرە هەیە

    هاوینی ئەمساڵ گەرمترین و بێ ئاوترین ساڵ دەبێت

    پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە لە سۆران دەگاتە 29 پلەی سیلیزی

    دوای43 ساڵ تەرمی سەربازێكیان دۆزییەوە

    دوای43 ساڵ تەرمی سەربازێكیان دۆزییەوە

    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان : لە مێژوودا عێراق كەم ئاویی وای بە خۆییەوە نەبینیوە

  • وەرزشی
    بەرشەلۆنە لەم وەرزە پێنجەم کلاسیکۆی لە ڕیال بردەوە

    گرنگە ئافرەتان بەشداری لە یارییە وەرزشییەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكەن

    پێویستە سرێشمە یانەیەكی وەرزشی هەبێت

    پێویستە سرێشمە یانەیەكی وەرزشی هەبێت

    دەتوانین وەرزش بكەین بە پردێك بۆ بەهێزبوونی پەیوەندیی نێوان كورد و گەلانی جیهان

    بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت یاریگای یانەی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

    بایرن میونشن بووە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا

  • هەفتەنامە
    718 zarikrmanji

    718 zarikrmanji

    ZAR 717

    ZAR 717

    نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئوردنی کرد

    نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئوردنی کرد

    716

    716

    715 هەفتەنامەی زاری كرمانجی

    715 هەفتەنامەی زاری كرمانجی

    714

    714

    Trending Tags

  • ئەرشیفی مالپەری کۆن
    • سیایەت
    • ناوخۆ
    • ڕاپۆرت
    • دیمانە
    • بیروڕا
    • جۆراوحۆر
    • وەرزشی
    • هەفتەنامە
No Result
View All Result

Home سیاسەت

نێچیرڤان بارزانی: داوا لە بەڕێز موقتەدا سەدر دەكەم، گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە دەست پێبکات

2 ساڵ له‌مه‌وپێش
نێچیرڤان بارزانی: داوا لە بەڕێز موقتەدا سەدر دەكەم، گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە دەست پێبکات
3
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

زاری كرمانجی -سۆران:

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8/4/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا بەشداریی ڕێوڕەسمی چل و سێیەمین ساڵیادی شەهیدكردنی سه‌ید محەمەد باقر سەدر كرد كە هەریەك لە بەڕێزان سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵی و بەرپرسانی لایەنە سیاسییە عێراقییەكان تیایدا بەشدار بوون.

لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

ئامادەبووانی بەڕێز..

ئەمڕۆ هەموومان لەم ڕێوڕەسمەدا پێکەوە یادی تاوانێکی گەورەی ڕژێمی پێشووی بەعس دەکەینەوە بەرامبەر ڕابەرێکی گەورەی مقاوەمەی و زانایەکی گەورەی جیهانی ئیسلامی کە ئەویش شەهید سەید محەممەد باقر سەدرە، هەروەها بەرامبەر خوشکەکەی، شەهید ئامینە سەدر کە بە بنت الهدی بەناوبانگە.

ئەمڕۆ کە ٤٣ ساڵ بەسەر ئەم تاوانە گەورەیەدا تێدەپەڕێت، ڕێزگرتنی خۆمان لە یاد و گیانی هەردوو شەهید، بە بەڕێز نووری مالیکی ئەمینداری گشتی و هەموو جەماوەری حزبی دەعوە و بنەماڵەی گەورە و بەڕێزی سەدر و هەموو گەلی عێراق ڕادەگەیه‌نین.

هەروەها ڕێگەم بدەن بە ناوی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە ڕێزگرتنی بەڕێزیان بەرامبەر شەهادەتی ئیمامی شەهید محەممەد باقر سەدر، بە ئێوەی بەڕێز و حزبی دەعوە و هەموو بنەماڵەی سەدر و گەلی عێراق ڕابگەیه‌نم.

بەڕێزان..

ئەوە پەندێکی خوای گەورە و مێژووییە کە دەبینین لەو ڕۆژەی ڕژێم ئەو زانایەی شەهید کرد، لە هەمان ڕۆژیشدا دوای ٢٣ ساڵ، ئەو ڕژێمە خۆیشی تێکشکێندرا و ڕووخا.

ئیمامی شەهید محەممەد باقر سەدر، بیرمەند و زانایەکی گەورە بوو، لەبەرئەوەش شەهیدکردنی، تەنیا شەهیدکردنی مرۆڤێک نەبوو، بەڵکو شەهیدکردنی مەرجەعێک و زانایەک بوو کە دەیتوانی زۆر بەرهەمی دیکەی نایاب بداتە گەلەکەی و بداتە جیهانی ئیسلامی.

کە تەماشای ژیانی دەکەین، دەبینین هەر لە منداڵییەوە کەسێکی زۆر لێهاتوو بووە. کەسێک بوو، زانایەكی زۆر پێش تەمەنی خۆی کەوتبوو. شەهید محەممەد باقر سەدر، وانە و کتێب و زانستەکانی زۆر زۆرتر لە کاتی خۆی تەواو دەکردن و پرسیار و گفتوگۆی زانستیی زۆر بەهێز و تازەی دەورووژاند. کتێبەکانی لە بواری فیقهـ، ئابووری، سیاسەت و بوارەکانی دیکەدا، لەکاتی خۆیدا داهێنانی زۆر گەورە بوون، ئێستاش سەرچاوەی زۆر گرنگن.

شەهید محەممەد باقر سەدر، دژی حزبی بەعس بوو، نەیدەهێشت خەڵک ببێتە بەعسی، چونکە ڕژێمی بەعس ببووە چەوسێنەری خەڵک و ببووە مایەی شەڕ و نەهامەتی بۆ گەلی عێراق. لەبەرئەوەش بنچینەی حەرەکەیی و فکرییەکانی بزووتنەوەی مقاوەمە و بزووتنەوەی سیاسیی شیعەی لە عێراق دانا.

هەروەها شەهید بنت الهدی کەسێکی زۆر خوێندەوار و خاوەن فکر بوو. حەزێکی زۆری لە فێربوون و فکر بوو، بۆیەش وەک ئافرەتێک بەسەر هەموو سەختییەکاندا زاڵ دەبوو. هەموو کاتی خۆی، بۆ خوێندن و نووسین تەرخان کردبوو. چەندین کتێبی گرنگی نووسین. بە هەمان شێوە ئافرەتێکی زۆر ئازا بوو، بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو سەر دابنوێنێت بەرامبەر زۆرداری و چەوسانەوەی ڕژێم و ڕێکخەرێکی گەورەی ناڕەزاییەکان بوو دژی ستەمی ڕژێم بەرامبەر بە مەرجەعیەتی باڵا و خەڵک.

ئامادەبووانی بەڕێز..

پەیوەندیی دێرین و بەهێز هەبوو لەنێوان بنەماڵەی بارزانی و مەرجەعیەتدا، هەروەها لەنێوان بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و نەجەف. خوالێخۆشبوو باوکم ئیدریس بارزانی، بە فەرمانی سەرۆکی شۆڕشی کوردستان مەلا مستەفای بارزانی خوا لێی خۆش بێت، سەرەدانی مەرجەعی گەورە سەید موحسین حەکیمی کردووە لە نەجەف.

سەرۆک مەسعوود بارزانی، پەیوەندیی بەردەوامی هەبوو لەگەڵ مەرجەعیەت لە نەجەف. لە ئەنجامی ئاگاداربوونی خوالێخۆشبوو سەید موحسین حەکیم لەو زوڵمەی كە لە کورد دەکرا، سەید موحسین فەتوای حەرامکردنی شەڕی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی دەرکرد.

هەروەها دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕش لەنێوان ڕژێم و شۆڕشی ئەیلوولدا لە ساڵی ١٩٧٤، سەید محەممەد باقر سەدر لە وەڵامی پرسیاری گەنجێکدا بە ناوی (کازم جه‌ودە) سەبارەت بەوەی ئایا جائیزە بچنە شەڕی کورد، ئیمامی شەهید لە وەڵامدا پێیگوتبوو: نابێ، چونکە موسڵمانن.

ساڵی ١٩٦٩ ژمارەیەک قوتابیی کورد لەلایەن مەلا مستەفای بارزانییه‌وه‌ نێردران بۆ كەربەلا و نەجەف بۆ چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێ بێت). د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، کە ئێستا لێرە دانیشتووە، یەکێک لەو قوتابیانە بوو. دوای خوێندنەوەی وتاری بارزانی لەلایەن یەکێک لەو قوتابیانه‌وە، سەید محەممەد مەهدی ئه‌لحەکیم بە قوتابیانی گوت “ئێوەش ڕۆڵەی حسێنن، چونکە ئێوەش وەک ئێمە زوڵمتان لێدەکرێت و مقاوەمە دەکەن”.

کەواتە کە دوێنێ ستەملێکردن و بەرگری و مقاوەمە، ئێمەی پێکەوە بەستبووەوە، ئەمڕۆش دەبێت پێکەوە بین بۆ نەهێشتنی هەموو ستەم و کێشەیەک.

ئامادەبووانی بەڕێز..

دەمەوێت لەم بۆنەیەدا ئەوەش بە بیر بهێنمەوە کە حزبی دەعوە و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، دوو کۆڵەگەی سەرەکیی خەبات بوون دژی ستەم و زۆرداری. هاوخەباتی و پێکەوەکارکردنێکی زۆر لەنێوانیاندا هەبوو. زۆر جار پێشمەرگە و جەنگاوەران و ئەندامانی هەردوولا لە یەک ناوچە و له‌ یه‌ك شوێندا پێکەوە بوون. لە زیندانەکانی ڕژێمی پێشوودا پێکەوە بوون.

لەبەرئەوەش ئەم دوو حزبە سەرەکییە، دەبێ پەیوەندییەکی زۆر باشتر، دروست بکەنەوە. بە هەمان شێوە دەبێ پەیوەندیی حزبی دەعوە لەگەڵ هەموو حیزبەكانی کوردستاندا بەهێز بێت، چونکە حزبی دەعوە زۆر زیاتر ئاگاداری ئەو ستەمەیە کە لە گەلی کوردستان کراوە.

بۆیە لەم ڕێوڕەسمەدا کە واتایەکی زۆری هەیە بۆ هاوخەباتی و پێکەوەکارکردن، داوا لە ئەمیندار و سەرکردەکانی حزبی دەعوە دەکەم، پێکەوە ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕین لە ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان، لەپێناو بەهێزکردنی متمانەی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراق و بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسی و چەسپاندنی فیدراڵی لە عێراقدا، هەروەک دەستووری عێراق داوای دەکات.

بەڕێزان..

هەموومان دەزانین بنەماڵەی سەدر خاوەن پێگەیەکی زۆر گەورەن بە زانا گەورەکانیان و بە مێژووی پڕشنگداریان لە زانست و بەرەنگاربوونەوەی ستەمدا، هەروەها بە بەشداریی زۆر سەرەکی و کاریگەریان لە بزووتنەوەی سیاسی و مقاوەمەدا. ئەمڕۆش ئەم بنەماڵەیە جێگەی متمانەی سەدان هەزار کەسە لە عێراق و خاوەنی هێزێکی جەماوەری و سیاسیی زۆر گەورەیە.

ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەبینم کە داوا لە بەڕێز سەید موقتەدا سەدر بکەم، گفتوگۆیەکی تازەی هەمەلایەنە دەست پێبکات لەگەڵ هەموو لایەن و سەرکردەکان، لەپێناو چەسپاندنی سیستەمی سیاسی لە عێراق و بەهێزکردنی بزووتنەوەی چاکسازی و چارەسەری عێراقیانە لە ناوخۆی عێراقدا.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە سڵاو و دروود دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهید سەید محەممەد باقر سەدر و شەهید بنت الهدی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی عێراق.

زۆر سوپاس.

Previous Post

نێچیرڤان بارزانی و عەممار ئەلحەکیم جەخت لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی دەکەنەوە

Next Post

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە كریستیانەکان دەکات

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
زێدان برادۆستی: ماوەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بۆ ساڵێک درێژ دەکرێتەوە

بەرپرسی لقەكانی ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێن

كانونی دووه‌م 22, 2023
“پێشمەرگه‌بوون”، لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پۆست و پایەك…

ئایار 20, 2023
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ڵەستین دەکات

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ڵەستین دەکات

ئایار 12, 2025
سەرۆک بارزانی: پشتیوانی لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین

سەرۆک بارزانی: پشتیوانی لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین

ئایار 12, 2025
بە كشانەوەی پەكەكە ئیدارەی سۆران زیاتر دەبووژێتەوە

بە كشانەوەی پەكەكە ئیدارەی سۆران زیاتر دەبووژێتەوە

ئایار 12, 2025
سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی بەسەردەکاتەوە

Recent News

لەگەڵمانبە

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی دووشەممە دەردەچێت.

بەشەکان

  • ئابوورى
  • بیروڕا
  • تەندروستى
  • جۆراوجۆر
  • جیهانى
  • دیمانە
  • ڕاپۆرت
  • سیاسەت
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • کوردستانى
  • مێژوویی
  • ناوخۆ
  • نوێترین هەواڵ
  • هەفتەنامە
  • وەرزشی
  • About
  • Advertise
  • Privacy & Policy
  • Contact

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.com

No Result
View All Result
  • دەسپێک