زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمە جەخت لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی دەکەنەوە و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێویست و ئەرێنی دانا.
ئەمڕۆ شەممە (8ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسیی وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و دوا رێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوی كێشه‌كانی وڵاتیان به پێوست و ئه‌رێنی زانی، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت و پشتگیریی لایه‌نه‌كان بۆ تێپه‌راندنی پرۆژەیاسای بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێ كرا.