زاری كرمانجی -سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر گرنگی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دەکەنەوە كه رۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی دۆخی دارایی و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كار و پرۆژه‌كان.
ئەمڕۆ شەممە (8ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق گۆڕییه‌وه كه ئێستا بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه. هه‌ردوولا هاوڕابوون له گرنگی ده‌رچوواندنی یاساكه كه رۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی دۆخی دارایی و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كار و پرۆژه‌كان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیان خسته به‌ر باس و جه‌ختیان له گرنگیی ئه‌نجامدانی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه دا كه دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی داهاتی گشتی عێراق ده‌بێت”.
هەروەها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووە.