زاری كرمانجی – سیدەكان :
ئەمڕۆ شەممە، لە سنووری قەزای سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ سێ لە سەرپەرشتیارانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بریندار بوون .
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:”سێ لە سەرپەرشتیاری پەروەردیی بنەرەتی سۆران، مامۆستا شوان صابر سەرپەرشتیاری ئینگلیزی، مامۆستا فارس زاهر سەرپەرشتیاری بیركاری ، مامۆستا سلێمان محمدامین سەرپەرشتیاری كارگێری، لەكاتی سەردان كردنی قوتابخانە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دەرەكی تووشی رووداوی هاتۆچۆ بوون.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، گووتیشی:” دوو لە سەرپەرشتیاران تەنها دەستیان شكاوە، بە گشتی باری تەندرووستیان باشە و سەلامەتن.