رۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
هەروەكو بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان هێمای بۆ دەكات گەورەترین كێشە لەبەردەم قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكانی سۆران، كەمی بەشە ناوخۆییەكانە.
شۆڕش میران، بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ساڵانە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خوێندن، قوتابیان بە تایبەت قۆناخی یەكەمی زانكۆ توشی گرفت دەبنەوە، بەهۆی كەمی بینای بەشە ناوخۆییەكان، بە ناچاری دەبێ بێنە بەشە ناوخۆییەكانی سەنتەری شار و رۆژانە هاتووچۆ بكەن، ئەمەش بارگرانی بۆ قوتابیان دروست دەكات، بە تایبەت بۆ قوتابیانی كوڕ”.
شۆڕش میران، پێی وایە بە تەواوكردنی بەشە ناوخۆییەكانی نزیك كەمپی زانكۆ لە دێلزیان، كە چەندین ساڵە تەواو نەكراوە، تەواوی كێشەكانی بەردەم قوتابیان چارەسەر دەبن و نامێنێت.