پۆلیسی هەولێر ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە باس لەوە دەكەن، گوایە تیمێكی سەر بە كەناڵی (كوردسات نیوز) دەستگیر كرابێت.
ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2023، چەند پەیج و كەناڵی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە چوارچێوەی موزایەدەكانیاندا بۆ لابردنی سەرنجی خەڵكی لەسەر ئەو دۆخەی كە حزبەكە لە سلێمانی خولقاندوویەتی، دەنگۆیەكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە تیمێكی (كوردسات نیوز) لە لایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیر كراون.
لە بەرامبەردا پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكدا ڕەتی کردەوە کە تیمی (كوردسات نیوز) دەستگیر کرابێت، بەڵکوو تەنیا لە شوێنێک دوور خراونەتەوە کە ویستبوویان پەخشی ڕاستەوخۆ بکەن.
هاوكات پۆلیسی هەولێر لە لێدوانەكەدا جەختی كردەوە: ”ئەو بانگەشە و تۆمەتە هەڵبەستراوانەی لەمبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، ڕەت دەکەینەوە و دوورن لە ڕاستییەوە.“