زاری كرمانجی-سۆران:
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، پێكدێت لە نۆ كەس واتە، سەرۆك و هەشت ئەندامی كۆمسیار، لە ئێستاشدا دەبێت شوێنی دوو ئەندامی كۆمسیار پڕبكرێتەوە، لەوانە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شوێنی د. جوتیار عادل دادەنرێت كە پێشتر ئەندامی كۆمسیار بووە، هەروەها ئەندامێكی دیكە هی پێكهاتەی توركمانە كە ئەندامێكی پیشویان كۆچی دوای كردووەو یەكێكی دیكە لە شوێنی دادەنرێت”.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: ” حزب و لایەنەكان ئازادن لەوەی كە ئەندامانیان، لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بگۆڕن و كەسی دیكە لە پشكی خۆیان لە شوێنی دابنێن.