محەممەد مەحموود- رواندز:
بەهۆی نەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ فڕێدان و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی سنووری ناحیەی وەرتێ، چەند رۆژێکە زبڵ و خاشاک فڕێنەدراوەو هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە گلەییان هەیەو بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێش دەڵێت ئەمڕۆ و سبەی ئەو کێشەیە چارەسەردەکرێت”.
موسڵیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاکی سنووری ناحیەی وەرتێ، کە چەند رۆژێکە فڕێنەدراوە هەوڵەکانمان بەردەوامەو ئەمڕۆ و سبەی ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت دوای ئەوەی شوێنێکمان دیاریکردووە بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاکی ناوچەکەی لێ فڕێبدرێت “.
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ ، گووتیشی” کۆبوونەوەی ئەو زبڵ و خاشاکە سروشتی ناوچەکەی ناشیرین کردووە، وەرتێش ناوچەیەکی گەشتیارییە بۆیە هەردەبێت ئەو گرفتە چارەسەر بکەین ، چونکە لەم رۆژانە وەرزی گەشتیاریش دەستپێدەکات لەو ناوچەیە.