مستەفا دۆلەمەری- بارزان:
بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەک لە دەڤەری بارزان ئەنجام دەدرێن، وەک تەواو کردن و قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەکی بارزان- سەڤرە کە ٤ کم ماوە و نۆژەنکردنەوەی رێگای بەری نزار، دروستکردنی ئاوەرۆ بۆ شارۆچکەی بارزان و بلێ، دانانی چەند محاویلەیەک بۆ چارەسەری بارزۆری کارەبا لە سنووری ناحیەی بارزان و چەندین پڕۆژەی دیکەش لە پلان دان”.
بەشیر محیەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، گوتیشی:” دەستخۆشانە لە مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر دەکەین، لە بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەکان هاوکارو پاڵپشتمان بوونە.