زاری كرمانجی – سۆران:
چالاكوانێكی سیاسی، رایدەگەینێت، ئەو سیاسەتە چەوتەی ئێستای یەكێتی و بەناو یەكێتی نوێ سلێمانی خستۆتە ژێر هەژموونێكی نوێی مەترسی و لە داڕمانی یەكجاری نزیكبۆتەوە، ئەوەی چەند مانگێكە لە سلێمانی دەگوزەرێت هیچ لۆژیكێكی سیاسی ئەمەی قبووڵ نییە و خەڵكی سلێمانی و ئەزموونی سیاسی ئەم ناوچەیە لە ژێر پرسیار دایە بەتایبەت خەڵكە هەژارەكە باجی ئەم هەڵە حكومڕانییە دەدەن.
زیرەك رواندوی، ئاشكراشی كرد:” تێكەڵبوونی سیاسەتی یەكێتی و پەكەكە لەم ناوچەیە دواجار داخستنی فرۆكەخانەی سلێمانیشی لێ كەوتەوە كە بەمەترسیەكی رژد دادەنرێت و لێكەوتەی مەترسی داری دەبێت، جوڵاندنی هێزی چەكدار و بەریەككەوتنیان و تۆمەتباركردنی یەكتر، یەكێكی دیكەیە لە كارە مەترسیدارەكان.
گووتیشی:” ئەو بەتاڵانبردن و تەخشان و پەخشانكردنی داهاتی سلێمانی باجەكەی هەر خەڵكە هەژارەكە دەدیدات، ئیتر كاتی ئەوەیە سەرانی یەكێتی یان پداچوونەوەیەك بە سیاسەت و حكومڕانیەكەیاندا بكەن یان حكومەتی هەرێم لێپێچینەوەی ڕژدیان لەگەڵدا بكات، تاكو ڕۆژگار نەگەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدارو داڕمانی بەشێكی هەرێم، جوت برای حكومڕانی سنورەی سلێمانی بەڕاست و چەوت كەوتوونەتە باوەشپێداگرتنی نەیارانی كورد و دواجار كوردیش باجی هەڵەكانیان دەدات”.