پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە هەر مسقالێک بڕی دوو بۆ سێ هەزار بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 980 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 479 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 440 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 430هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.