مستەفا دۆلەمەری- سۆران:
شاندێکی سەرۆکایەتیی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان سەردانی زانکۆی سۆرانیان کرد. شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبووەوە.
شاندی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە د. ڕانداڵ ڕۆدز، سەرۆکی زانکۆ، د. ڕەزاق فەرهادی، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری و د. خدر ڕەمەزان خدر. ڕاگری فاکەڵتیی ئاداب و زانستەکان.
لە وتەیەکدا، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و ڕایگەیاند خۆشحاڵە بەو دەستپێشخەریە و هیوادارە هەر دوو زانکۆ بتوانن کاری هاوبەش لە سەر ئاستی مامۆستا، فەرمانبەر و قوتابیانیان ئەنجام بدەن و سود لە وزە و توانا مرۆیی و زانستییەکانی یەکدی وەربگرن. و شاندی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان هیوایان خواست ئەم پەیوەندییە نێوان هەردوو زانکۆ فراوانتر بکەن و پەیوەندییەکی بە بەرهەمی زانستی و بە سوود بێت بۆ قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی.
هەر لە سەردانەکەیاندا، شاندی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان بەشەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سۆرانیان بە سەر کردەوە و پ. د. سەمیر حەمەد، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە، پوختەیەک لە کار و تواناییەکانی سەنتەری بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.