“ئەو زێدەرۆییانەی کراونەتەسەر بۆڕی ئاوی مێگر نامێنن “
محەممەد مەحموود – رواندز:
لە ئێستادا فەرمانگەی ئاوی رواندز پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لەشاری رواندز جێ بەجێ دەکات، بەتەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە گرفتی کەم ئاوی لە سەنتەری رواندز چارەسەردەبێت و زێدەڕۆییەکانی سەر بۆڕی ئاوی مێگر بەتەواوی لادەبرێن”.
هۆگر مەلا محەمەد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” کارەکانی رێکخستنەوەی پڕۆژەی ئاوی مێگر و جارێکی تر هێناوەی بۆ ناو قەزای رواندز دەستی پێکردووە “.
هۆگر مەلا ، گووتیشی ” پڕۆژەی ئاوی مێگر رواندز، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە بەگوژمەی (٣٦٢،٠٠٠،٠٠٠)سێ سەد و شەست و دووملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت”.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی رواندز ئاماژەی بۆئەوەشکرد” درێژی سەرچاوەی ئاوی مێگر تاکو دەگاتە خەزانی ئاو( ٤٣٠٨ ) مەترە، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە گرفتی کەم ئاوی بەتەواوی چارەسەر دەبێت لە بەشێک لەگەڕەکەکانی رواندز، تەواوی زێدەڕۆییەکانی سەر بۆڕی ئاوی مێگر هەڵدەگیرێن بە راکێشانی ئەو هێلە نوێیە”.
کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لە ئێستادا دەستی پێکردۆتەوە، فەرمانگەی ئاوی رواندز لە پلانیدایە جگە لەسەنتەری شاری رواندز گرنگی بە ئاوی گوندەکانیش بدات و بۆئەمەش دەرخستە بۆ دروستکردنی چەند خەزانێکی ئاو کراوە تاکو دروست بکرێن لە گوندەکان بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی خواردنەوەو باخداری .