زاری كرمانجی-چۆمان:
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بڕیارم داوە وەك پشتیوانی و هاوكاریەك بۆ كرێكارانی پاكردنەوە و پاراستنی ژینگە و پاك ڕاگرتنی شارەكەمان، رۆژانە پێش ئەوەی بچمە دەوام شەقامی گەڕەكی لێی نیشتەجێم پاك بكەمەوە، هەروەك ئاگاداری كرێكارەكانی ئەو شوێنەم كردەوەتهوه ئەو گەڕەكەی منی لێ نیشتەجێم خۆم پاكی بكەمەوە”.
گووتیشی: ” داواكارم لە هاووڵاتییان لە هەر گەڕەكێك و شەقامێك، تا پێمان دەكرێت هاوكاربین لە پاك ڕاگرتنی ژینگەی شارەكەمان و شەقام و شوێنە گشتیەكان.