کازیوە محەمەد خەتات
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەك دەسەڵاتداری سەرەکی پارێزگای سلێمانی، هەژموون و ئەزموونێکی سەرکوتکارانە و بێویژدانانەی سەپاندووە بەسەر تەواوی پارێزگا و ناوچەکەدا، بەجۆرێکە خەڵك لەتاو ڕەفتارەکانی یەکێتی لە ژیانی خۆیان بێزارن و شارەکە بووەتە ئایکۆنی نائومێدی لە کوردستاندا .
ھەر کاتێک دۆخی سیاسی و دارایی ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەك یان قەیران و کێشەیەک دەبێتەوە، ڕاستەوخۆ ئۆرگانەکانی یەکێتی خۆیان لە رووداوەکان دەدزنەوە ! ، لە کاتێکدا هۆكاری سەرەكیی بەشێكی زۆر لە كێشە و قەیرانەكان خۆیانن، ئەوەتا بە بەرچاوی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و سلێمانییەوە، سەدان ملیار دینار داھاتی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەدزرێت، کەس نازانێت چی لێ دێت و لە چیدا خەرج دەکرێت! ئەمە جیا لەوەی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت، ئەمانە ھەمووی بوونەتە بار بەسەر بە خەڵکی سلێمانییەوە.
بە سوئیستیفادەکردن لە کوردایەتی و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی، دەبینین کە ڕوون و ئاشکرایە، ئەگەر جووت برای خۆسەپێن بەسەر سلێمانی و یەكێتییدا، بە ڕاست و بە واقیع کوردایەتی دەکەن و پەیوەندیی ناتەندروست و ژێربەژێر و نایاساییان لەگەڵ ئەملا و ئەولادا، لە پێناو چییە؟ ئەرێ كێ بەم درۆیە بڕوا دەكات، تۆ بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر شارگەلی وەكوو كەركووك و خورماتوو و خانەقین و ..زۆری تر تەسلیمی بكەیت، ئینجا دەست تێكەڵكردنی لەگەڵ پەكەكە و ئاغاكانیان، بە كوردایەتی بە خەڵك بفرۆشیت؟
لە ڕاستیدا جووت برای خۆسەپێن (بافڵ و قوباد تاڵەبانی) وێڕای ئەو هەموو گەندەڵی و تاڵانكاری و قاچاخچی کردن و داڵدەدانی تیرۆریستانە، گەرچی خۆیان و مێژووی حزبەکەیانیان تەواو خستووەتە ژێر پرسیار و گومانەوە و لەكەدار بوون، قوباد تاڵەبانی ” له زاری خۆیەوە باست لهوه كرد، كه (دان به ههڵهكانماندا بنێین) ئەوە دانپێدانانەکەتان بوو !!!
بەڵام لێرەدا ئازارێكی زۆری خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیانیش دەدەن، ئەوەتا هەر ناو بەناو، بەهۆی پەیوەندیی گوماناویی نێوان پەكەكە و یەكێتییەوە، توركیا دەرگای گەشتە ئاسمانیەكان بە ڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا دادەخات، یان ئاگاداری و ھەڕەشەیان بۆ دێت و لە دواییشدا خەڵکی سلێمانی دەبێ باجەکەی بدەن.
وە لێرەدا، ھۆکاری سەرەکی ڕوون و ئاشکرایە ساغبوونەوەی دەیان کەیس و زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە و فراوانبوونی بازرگانیکردن ماددە ھۆشبەرەکان و تیرۆر و قاچاخچێتی و بێسەروبەریی زۆنەکەیە نەك کوردایەتی، ئەمەش بە حکومڕانیی خۆسەپێن و دیکتاتۆری لە شاری سلێمانی و خەڵكەكەی دەکانە قوربانی.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، ئهوانهی له کاتی قهیران و گرفتهكان دههۆڵی نهیارانیان دهگرت بهدهستهوه و دڵخۆش بوون به دەنگۆی بێبنەمای شكستی كوردستان ئهمرۆ نهك ناتوانن لهپشت كاك مهسرور بارزانی بوهستنهوه و خۆیان بكهن به خاوەنی دهستكهوت و کوردایەتی بکەن، بهڵكوو لهمیژووی گهلی كوردستاندا ئهوانه دیارن و ناتوانن نكۆڵی لهو رابردووه بكهن كه ویستیان چارهنووسی گهلی كوردستان بخهنه مهترسییهوه، ئێستا ئیتر خهڵكی كوردستان خۆی خاوهنی بڕیاره و دەزانێت كه كێ خهمخۆری گهلی كوردستان و ئهم وڵاتهیه، بهڵێ ئێستا كاتی وهستانه لهپشت ههوڵهكانی سهرۆكی حكوومهت بۆ پشتیوانی و پشتگیری له ههنگاوهكانی داهاتوو”.