نووسینی: سارۆ كوردی
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌نه‌ره گشتییه‌كانه‌وه ئاگادار بووینه‌وه توركیا بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ گه‌شته ئاسمانیه‌كانی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بوه‌ستێنێ و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هه‌ندێك فڕین هه‌بووه له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه كه فه‌رمی نه‌بوون و كه‌ڵك له فرۆكه‌خانه‌كه و حهساناتی فڕینی فه‌رمی ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه وه‌رگیراوه له ده‌ره‌وه‌ی ئاگاداری سیسته‌می فرۆكه‌وانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بواری فرۆكه‌وانی كه به رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به هێزه‌كانی قواتی سوریای دیموكرات ئه‌م بابه‌ته بۆڵد بووه‌وه كه هه‌ڵگری چه‌ند گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه بووه و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ده‌ڤه‌ری زاخۆ كه‌وته خواره‌وه و دواجار بووه هۆی تێرامانی توركیا له‌وه‌ی گه‌ریلا كۆپته‌ری له كوێ بووه و له به‌دواداچووندا بۆیان روون بۆته‌وه كه یه‌كیه‌تی هاوكاری كردوون و ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌كی توركیا بووه هۆی راوه‌ستاندنی گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و توركیا سزای فرۆكهخانهكهیدا به بایكۆتی فڕین و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م راگرتنه‌ش وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جووڵه‌كانی په‌كه‌كه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ئه ئه‌وروپاوه بۆ سلێمانی و له‌وێشه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان.
ئێمه له‌وه ده‌گه‌رێین كه خه‌باتی كورد له باكوری كوردستان خه‌باتێكی ره‌وای سیاسییه‌و حه‌قه توركیا به شێوه‌یه‌كی سیاسی پرسی كورد له‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات و خۆی به‌دوور بگرێت له هه‌ر هه‌رچه‌شنه به سهربازیكردنێكی بابه‌ته‌كه و به سیاسی بینینی پرسی كورد هه‌م له سودی كورده و هه‌م له سودی توركیایه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ته‌وه‌ری باسه‌كه‌ی ئێمه‌یه كردنه قوربانی سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی بۆ هه‌ندێ ئامانجی بچوكی گروپی و ناسیاسی و كرچ و كالفامانه له ژێر هێژمونی په‌كه‌كه ئه‌ویش نه‌ك بۆ دژایه‌تی توركیا به‌ڵكو بۆ دژایه‌تی پێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.
كاتێك حزبێكی وه‌ك یه‌كیه‌تی كه سه‌رده‌مانێك دروشمی مافی چاره‌نووسی كوردی به‌رز ده‌كرده‌وه و خۆی پێ پێشقه‌راوڵی خه‌باتی كورد بوو به‌ڵام ده‌ره‌نجامی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی به ناوی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان پاش ئه‌و هه‌موو شه‌هیده و ئه‌و هه‌موو خه‌باته بۆته دانیشتن و هاوپیاڵه بوون له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و دژایه‌تی قه‌واره‌ی كوردستان به فیتی په‌كه‌كه و پاڵپشته‌كانی، ئالێره‌دا ئه‌و پرسیاره خۆی زه‌ق ده‌كاته‌وه كه ئایا به راستی له ناو هزرگه‌ی یه‌كیه‌تیدا شتێك ماوه به ناوی پرۆژه‌ی سیاسی له ناو ئه‌م حزبه‌دا؟ له راستیدا له ره‌فتاری سیاسی و گوتار و شێوازی كاركردی یه‌كیه‌تیدا ئێمه حزب نابینین و ئه‌وه‌ی هه‌یه گروپێكی كارتێلی و ئۆلیگارشییه كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌ستووری عێراقیش ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ته‌داخول و یاری سیاسی و مخابه‌راتی ده‌كات كه نه به سودی هه‌رێمه و گه‌وره‌ترین قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش خه‌ڵكی سلێمانیی و رهشو و رووتی ئه‌و شاره‌ن.
لای هه‌موومان روونه كه په‌كه‌كه به شێوه‌ی كرده‌یی هیچ خه‌باتێكی رزگاریخوازی له باكوور نابات به‌رێوه به‌ڵكو بۆته عامیلی كێشه له بهشهكانیتری كوردستان و سیسته‌مێكی سیاسی پۆكچینیزم كۆپی رایت كراوه له لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه بۆ په‌كه‌كه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی رۆبۆتئامێز ده‌رخواردی گه‌ریلا و ئه‌ندامانی خۆیانی ده‌ده‌ن كه دواجار هه‌موو سیاسه‌تی په‌كه‌كه له یه‌ك بازنه‌دا ده‌خولێته‌وه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كورد ته‌نها یه‌ك دوژمنی هه‌یه ئه‌ویش توركیایه و كورد ته‌نها یه‌ك خه‌باتی هه‌یه ئه‌ویش له باكووری كوردستانه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌كه‌كه هه‌موو پارچهكانیتری كوردستانی كردۆته قوربانی باكوور و باكووریشی كردۆته قوربانی په‌كه‌كه و سه‌رجه‌م گه‌ریلا و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌شی كردۆته كۆیله و قوربانی دوو سێ كه‌س له ناو په‌كه‌كه كه خۆیان به قه‌یومی هه‌موو كورد ده‌ناسێنن و پێیان وایه قیبله‌ی سیاسی كورد ته‌نها په‌كه‌كه‌یه و مێژوو له له‌دایكبوونی ئاپۆوه ده‌ست پێده‌كات و هه‌موو ئه‌وانیتر سفرن و هیچ به‌ده‌سته‌وه.
یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان به‌و قه‌ولی خۆی ته‌قله‌ی به فیل لێده‌دا به‌ڵام په‌كه‌كه ته‌قله‌ی پێ لێدان به‌وه‌ی كه یه‌كیه‌تی له جێی ئه‌وه‌ی وه‌ك ره‌قیبی سیاسی پارتی بێت پرۆژه‌یه‌كی سیاسی باشتر پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكات كه‌چی هات زه‌مینه‌ی بۆ وجودی په‌كه‌كه له سلێمانی خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی پێ بكات به‌ڵام دواجار یه‌كیه‌تی غافڵ بوو له‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌و نییه په‌كه‌كه به‌كار دێنێ به‌ڵكو ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه كه یه‌كیه‌تی به‌كار هێناوه‌و دوكهڵهكهشی چۆته‌وه چاوی خه‌ڵكی سلێمانی و شاره‌كه ده‌یان ئاماژه‌ی پرسیاری چۆته‌سه‌ر و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ناجیێگیر و میلیتاریزه‌كراو سه‌یر ده‌كرێ.
هه‌موو لایه‌ك پێویسته ئه‌وه بزانن كه هیچ كه‌سێكی نیشتمانیی له كوردستان لاری نییه له كوردایه‌تی و هاوكاریكردنی كوردانی بهشهكانیتری كوردستان تا ئه‌و جێگایه‌ی شێوازی یارمه‌تییه‌كه زیانی زیاتر نه‌بێ له قازانج، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناته‌ندروسته‌ی نێوان په‌كه‌كه و یه‌كیه‌تی هێنده‌ی زه‌ره‌ر تیایه بۆ كورد كه بێگومان سه‌ری مایهكهش ده‌خوات كه سلێمانییه و لێره‌دا داخی گرانی ئێمه قوربانی بوونی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه و پێمان وایه تاكه رێگای رزگاربوونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره له ئۆلیگارشیزم و په‌كه‌كه و پێڕه ناسیاسیهكهی پشتیوانی خه‌ڵكی سلێمانییه له سیاسه‌تی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌نگدان به پارتی دیموكراتی كوردستان و پاڵپشتی ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانیش وه‌ك هه‌ولێر و دهۆك بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی ئاوه‌دانی و كار‌و كه‌سابه‌ت و خۆشگوزه‌رانی.