سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كورستان به بۆنهی كۆچی دوایی تێكۆشهر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا ڕایگەیاند: ”بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم-م بیست.”
سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: ”خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەکەی کردووە.”
لە ۆرسەنامەکەی مەسرور بارزانیدا هەروەها هاتووە: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموان ببەخشێت.