زاری كرمانجی – سۆران
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە سێ كەس لە سنووری ناحیەی سیدەكان، بەهۆی پێداتە قینەوەی بۆمبێكی چێندراوەی پەكەكە برینداربوون، دوو لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كران.
بەپێی سەرچاوەیەكی پزیشكی لە فریاكەوتنی نەخۆشخانی ئاشتی فێركاری، دوای گەیشتنی برینداران بۆ نەخۆشخانەكەیان و گرتنەبەری رێوشوێنی پزیشكی، دوو ئافرەت بەناوەكانی (چیمەن سەلاح كەریم و فاتیمە حەسەن) كە هەردوكیان پێ و ئەنگوستەكانیان بریندار ببوو، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون، ئەوەی دیكەش بەناوی نێچیر كەریم، تەندروستی باشە.