زاری كرمانجی – سیدەكان:
بەرپرسی بنكەی تەندرووستی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” سێ هاووڵاتی بەهۆی پێداتەقینەوەی تی ئێن تی لە كوێستانی بێركمەی دەڤەری برادۆست بە برینداری گەیشتنە لامان و چارەسەری پێویستمان بۆ ئەنجامدان.
كاروان فەیسەڵ بەرپرسی بنكەی تەندرووستی سیدەكان، ئاشكراشی كرد:” هاووڵاتییەكان بەناوەكانی ” چیمەن سەلاح كەریم ” تەمەن 30 ساڵ، ” نێچیر سەلاح كەریم” 18 ساڵ و ” فاتیمە حەسەن ” تەمەن 45 ساڵ، دانیتشووی گوندی شیوەشارانی نزیك سەنتەری قەزای سیدەكانن بەمەبەستی كۆكردنەوەی گیا بەهارییەكان ڕوویان لەو شوێنە كردووە و برینداربوونە.
گووتیشی:” یەكێك بریندارەكان، قاچێكی زیانی زۆری پێگەیشتیوو بەمەبەستی چارەسهر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كرا و ئەوانی دیكە تەندروستیان باشە.
ساڵانە لەم كاتەدا خەڵكێكی زۆر بۆ گژووی گیای بەهاری و فرۆشتنیان، ڕوو لەو شوێنانە دەكەن كە بەهۆی پەكەكە و توركیا لە سنووری سیدەكان بوونەتە ناوچەی نائارام و زۆر قوربانی بەم شێوەیەی لێ دەكەوێتەوە.
لای خۆیەوە عەلی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەم كەسانە بە مەبەستی كۆكردنەوەی گیایی بەهاری روویان لە شوێنەكردووەو مینێكی چێندراوی پەكەكە، بە ئۆتۆمبێلەكەیان تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە چەند كەسێك زامداربوونە.