زاری کرمانجی – ئیدارەی سۆران:
حەسەن هاشم، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمرۆ پێنجشەممە شایستەی داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی مانگی (2)ی ئەمساڵی هەرچوار پەروەردەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەپێک دێن لە پەروەردەکانی (سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر) دابەش دەکرێت”.
چنوور مەزهەر محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ پێنجشەممە وەک پەروەردەی رواندز دەستمان کرد بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ٢ ئەمساڵ”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز گووتیشی ” ئاگاداری بەڕێوەبەرانی قوتابخانە و باخچەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز دەکەینەوە، ئەوانەی مامۆستایی وانەبێژی دانەمەزراویان هەیە، هەر ئێستا سەردانی دیوانی پەروەردەی رواندز بەشی وردبینی بکەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ مانگی(۲) ئەمساڵ،پێویستە خودی بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر ئامادەبێت بۆ مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکە.
لە لایەكی دیكەشەوە حەسەن هاشم، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمرۆ پێنجشەممە شایستەی داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی مانگی (2)ی ئەمساڵی هەرچوار پەروەردەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەپێک دێن لە پەروەردەکانی (سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر) دابەش دەکرێت داوا لە بەرێوبەری قوتابخانەکان دەکەین سەردانی دیوانی پەروەردەکان بکەن بۆ وەرگرتنی، شایستە داراییەکانی وانەبێژان”.
ئەمە یەکەمجارە هەر چوار پەروەردەکانی ئیدارەی سۆران بەیەکەوە پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکەن لە یەک کاتدا، پێشتر پەروەردەکانی سۆران و مێرگەسۆر، پارەکەیان دوادەکەوت بەهۆی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ لە چاو پەروەردەکانی رواندزو چۆمان.