زاری كرمانجی-وەرتێ
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ لە سنووری قەزای ڕواندز ئاشكرای دەكات، ئەو گوندانهی پەكەكە لە سنوورەكانیان نزیكە گرفتی بۆ درووست كردوون لە گەیاندنی خزمەتگوزرای بۆ هاووڵاتییان.
موسلیح زرار بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی كە ئەو چەند گوندەی لە سنووری پەكەكە نزیكن بەتایبەتی گوندەكانی “زارگەڵی و بۆكریسكان”و چەند گوندێكی دیكەی سنوورەكە، بەهۆی پەكەكە و خراپی رەوشی ئەمنی و مەترسی بۆردومانكردنی فرۆكهكانی توركیا، ناتوانرێت وەك پێویست پڕۆژەی خزمەتگوزارییان بۆ ئەنجام بدرێت”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار بەربەست بۆ پڕۆژەكان دروست دەكەن، سەرەڕای ئەو بەربەستانە حكوومەتی هەرێم هەوڵی داوە پڕۆژە بۆ هاووڵاتییان ئەنجام بدات، بەڵام ئەگەر ناوچەكە بەم شێوەیە نەبووایە، دەمانتوانی پڕۆژەی زیاتر بۆ ئەم گوندانە ئەنجام بدەین.