زاری كرمانجی:
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ وەرگرتنەوەی كتێبی قوتابیان لە قۆناغەكانی خوێندن، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە دەكاتەوە.
لە نوسراوێكی فەرمی كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، داواكراوە، لە دووای تاقی كردنەوەكان سەرجەم كتێبەكان لە قوتابییان وەربگیرێتەوە و لە هەر قوتابخانەیەك بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەك پێكبهێندرێت .
ئاماژەبەوەشدراوە، قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاش تەواو كردنی ئەزموونەكان لە كاتی ورەگرتنی بەڵگەنامە – بڕوانامە دەبێت كتێبەكان بگەڕێنێتەوە قوتابخانە. هەروەها ژمارەی كتێبی نوێ و كتێبی وەرگیراو لە كۆگای قوتابخانەكان پۆلین بكرێت، لەسەر ئەم بابەتەش سەرپەرشتیاری هاوڕێی رەخنەگر بەرپرسە لە پڕۆسەی بەدواداچوون و وەرگرتنەوەی كتێب و تۆمار كردنیان .