مستەفا دۆلەمەری- سۆران:
ئەمڕِۆ رۆژی چوارشەمە لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، فاکەڵتی یاسا لە زانکۆی سۆران، پانێڵێك به ناونیشانی( لێكه‌وته‌كانی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس و دادگای فیدڕاڵی عێڕاق له‌سه‌ر داهاتووی كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستان) بەڕێوەچوو.
لە پانێلەكەدا هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.شێروان قورتاس سەرۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیان و مامۆستایان و مێوانان و فه‌رمانبه‌ران ئامادەبوون و تیشكخرایە سەر لێكەوتەكانی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس و دادگای فیدڕاڵی عێڕاق و چەند پرسێكی گرنگی هەنووكەیی.
