زاری كرمانجی – سۆران:
چاودێرانی سیاسیی لە بارەی رێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو و پێیان وایە، رێكەوتنەكە گرنگە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەت لە بواری نەوت و گازەوە بەرەو قۆناغێكی نوێ دەبات و كۆتایی بە ناكۆكییەكانی بەغدا و هەولێر لەسەر دۆسیەی نەوت دەهێندرێت.
عەبدوڵڕەحمان مەلا رەسول، چاودێری سیاسی لەو بارەیەوە دەڵێت:” لەمەو پاش هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی باشتر و گرینگی تێپەڕكرد كە لەسایەی بیری حەكیمانەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و ستراتیژی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكانی نێوانیان هەولێر و بەغدا.
زیاتر گووتی:” بەم رێكەوتنە نیازپاكی هەرێمی كوردستان بەدیاركەوت كە بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (هەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور هەنگاوی دروست دەنێن و ئەم بڕیار و رێكەوتننامەیە بۆ هەموو لایەك سوودی دەبێت و سەرەتای قۆناغێكی نوییە لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ، لەسەر بنەمای چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان.
گووتیشی:” هەنگاوەكانی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەرز دەنرخێنین و نابێ كوردستانیان ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان لەبیر بكەن كەلەبەرژەوەندی گەلی كوردستاندایە، لە ئێستا و بۆ داهاتووش كاری لەپێشینەی حكومەت و گەلی كوردستان و كابینەكانی داهاتووی حكومەتی كوردستان ئەوەیە كە ئەو دەستكەوتانە بپارێزین و پارێزگاریان لێبكەین.
رێزان باڵەك چالاكوانی سیاسی، لە بارەی رێكەوتنی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت:” بە درێژای مێژوو كورد لەگەڵ حكوومەتە یەك لە دووای یەكەكانی عێراق بەردەوام ئاریشە و كێشەی هەبووە، ئەمەش دوور بووە لە حزبایەتی و گرفتەكە لەمە گەورەترە و پەیوەستە بە دۆزی رەوای كورد، خراپی پەیوەندییەكان و رێكنەكەوتنی بەغدا و هەولێر تارادەیەك ترسی لای دانیشتوانانی كوردستان دروست دەكرد، رەنگە ئەم نیگەرانیەشیان ناڕەوا نەبێت، چونكە هێندە نەهامەتی و قوربانی و دەربەدەرییان بینیووە حەز بە ناكۆی و دروست بوونی شەڕ ناكەن.
زیاتر گووتی:” ئەو رێكەوتنانەی لە بوارە سیاسی و ئابووری و خزمەت گوزاریەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكرێت، بۆ بەرژەوەندی گشتییە و كارێكی ئاساییە مادام هێشتا لە چوارچێوەی عێراقین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەینێت هەستی نیشتیمان پەروەری و بیری سەربەخۆیمان لاواز بكات، ئەو ریفراندۆمەی بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی لە ساڵی 2017 كرا، وەك تاپۆی رەشی كوردانە و بۆ سەربەخۆی هەڵگیراوە، لە ئیستا و ئایندەشدا پێشمان روونە، پارتی دیموكراتی كوردستان بنیات نەری دەوڵەتی كوردی دەبێت.
رێزان باڵەك، ئاماژەشی بەوەدا، كورد هەمیشە سەلماندویەتی تەواوكەر دەبێت و وەك نەتەوە نابێتە هۆكاری دروست بوونی ناكۆكی و كێشە، بەشێوەی ئاسایی و یاسایی خۆی داوای ماف و ئیمتیازاتەكانی دەكات، لە سەرەتای دروست بوونی حكوومەتی هەرێم دا تا ئیستا هەمیشە هەنگاوی بۆ باشە و بەرەو پیش چوون بووە، هیچ كات لەگەڵ خۆ دزینەوە و كشانەوە نەبووە، ئەو رێكەوتنانەی لە بوارە سیاسی و ئابووری و خزمەت گوزاریەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكرێت، بۆ بەرژەوەندی گشتییە و كارێكی ئاساییە مادام هێشتا لە چوارچێوەی عێراقین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەینێت هەستی نیشتیمان پەروەری و بیری سەربەخۆیمان لاواز بكات، ئەو ریفراندۆمەی بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی لە ساڵی 2017 كرا، وەك تاپۆی رەشی كوردانە و بۆ سەربەخۆی هەڵگیراوە، لە ئیستا و ئایندەشدا پێشمان روونە، پارتی دیموكراتی كوردستان بنیات نەری دەوڵەتی كوردی دەبێت.
محیەدین بادلی چاودێری سیاسی، بۆ زاری كرمانجی گووتی:” لە ساڵانی ڕابردوو، بەهۆی نەیاری بەشێك لە نەتەوەپەرستانی بەغدا كە هەمیشە كاریانكردووە بۆ زیانگەیاندن و خستنی قەوارەی كورد، بەگەماڕۆدانی ئابووری و بڕینی بودجەو قوتی خەڵك، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەنای بردە بەر ڕێگەچارەی خۆژینی و دەرهێنانی سامانی ژێر زەوی و پرسی ئابووری سەربەخۆ، كە ئەوەش لە دەستووری عێڕاقی فیدراڵ ڕێگەپێدراوە و مافێكی ڕەوای گەڵی كوردستانە.
بادلی، دووپاتی كردەوە:” دوای ڕاگرتنی نەوت و بڕینی سەرچاوەی داهاتی خەڵكی كوردستان، باشترین بژاردە و ڕێگەچارە لە ئێستادا رێككەوتنە لەگەڵ عێڕاق، ئەو هەنگاوەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەكاتێكی دروست و لە جێی خۆیدا بووە، هەرچەندە من ئومێدی تەواوم پێی نیە، چونكە لە ڕابردوودا دەیان ڕێكەوتن و بەڵێنی تر لەگەڵ بەغدا كراوەو لەدوایدا لێی پاشەگەز بوونەتەوەو ئیفلیج كراون، دیارە ناحەزان و نەیاران ناپڕژێنە سەر جێبەجێكردنی هیچ ڕێكەوتنێك كە بەرژەوەندی و سوودی خەڵكی كوردستانی لێبكەوێتەوە”.