زاری کرمانجی – سۆران :
دوای ئەوەی دوێنێ مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکی گرنگی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆکرد لەسەر بابەتی کەرتی وزە، چاودێرانی سیاسی و کەسانی ئەکادیمی ئەو رێککەوتنە بەگرنگ دەزانن بۆ هەرێم و بەغدا “.
پاکستان محەممەد ئەمین یوسف، راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند”
ئەم ڕێککەوتنەی ھەولێرو بەغدا دەبێتەباشترین بنەما بۆچارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، لەوانە ماددەی140، یاسای نەوت وغاز، شایستەداراییەکانی پێشمەرگە ھاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەگەڵ بەغدا ، ناردنی بوودجەی ھەرێم بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، ناردنی ئەوبەشە بوودجەی پێی دەڵێن نەفەقاتی سیادی”.
راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران گووتیشی” بەشێوەیەکی گشتی ئەم ڕێککەوتنە لێک تێگەیشتن و زەمینەیەکی لەباری رەخساند وئیرادەیەکی لە نێوان ھەردوولا دورست کرد، دەتوانن بەسەرھەموو گرفت و ناکۆکیەکان زاڵ بن ھەربۆیە لەجێی خۆیەتی پیرۆزبایی ئەم ڕێککەوتنە بکەین و دەست خۆشی لە سەرۆکی حکومەت کاک مەسروربارزانی بکەین، کەبەڕاستی توانی دەسکەوتێکی تری گەورە بۆھەرێمی کوردستان دەستەبەربکات.