زاری کرمانجی – سۆران :
شارەزایانی کەشناسی هۆشداری لە هاتنی لافاوێکی گەورە دەکەن کە بەهۆی باران بارینێکی بەخوڕ و بەردەوامبوونی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، دروست دەبێت. شارەزایەکی کەشناسی ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە لافاوێکی بەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان دروست ببێت، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە کە بارانی یەک ساڵ لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەبارێت .
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی ڕاگەیاند: “کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بارانی یەک ساڵ لە تەنیا سێ ڕۆژدا دەبارێت،”
سیروان ئەو قسە و باسانە لە بارەی بوونی لافاوێکی بەهێز دەکرێن کە لەسەر نەخشەیەک هێمای بۆ کراوە، ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ: “لەو بڕوایەدا نین لافاوەکە بەو شێوەیە بێت کە لەسەر نەخشەکە هێڵکاری بۆ کراوە و باس دەکرێت ئەو لافاوە کارەساتێک دروست دەکات کە لە مێژوودا هەرگیز ڕووی نەدا بێت، هەموومان دەزانین وەرزی بەهار بە وەرزی گۆڕانکارییەکان ناسراوە.”


































































