عەبدولڕەحمان مەلا رەسول
دوێنێ بە ئامادەبوونی رێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئێڕاقی فیدراڵ، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولا، سەبارەت بەکەیسی نەوت و غاز هاتە بواری جێبەجێکردن و واژۆی هەردوولاکرا، لەمەو پاش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان قۆناغێکی باشتر و گرینگی تێپەڕکرد کە لەسایەی بیری حەکیمانەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی نێوانیان هەولێر و بەغدا.
بەم رێکەوتنە نیازپاكی ھەرێمی كوردستان بەدیارکەوت کە بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور هەنگاوی دروست دەنێن و ئەم بڕیار و رێکەوتننامەیە بۆ هەموو لایەک سوودی دەبێت و سەرەتای قۆناغێكی نوییە لەگەڵ بەغدا و ووڵاتانی دراوسێ، لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
هەنگاوەکانی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەرز دەنرخێنین و نابێ کوردستانیان ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان لەبیر بکەن کەلەبەرژەوەندی گەلی کوردستاندایە.
لە ئێستا و بۆ داهاتووش کاری لەپێشینەی حکومەت و گەلی کوردستان و کابینەکانی داهاتووی حکومەتی کوردستان ئەوەیە کە ئەو دەستکەوتانە بپارێزین و پارێزگاریان لێبکەین.