شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێکی بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە و چەندین ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی نیسان، شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە، مانگی چوار و مانگی پێنجی ئەمساڵی 2023 لەهەموو ناوچەکان باران بارین دەچێتە سەرووی نۆرماڵ و زۆر باش دەبێت.
ئەو کەشناسە دەڵێت، دۆخەکە ئەرێنی دەبێتەوە ساڵەکەی باش و بێ کێشە دەبێ، یەدەگی ئاویشمان بەرەو زیاد بوون دەروات، چونکە چەندین حاڵەتی بەهێزی باران بارینمان لەپێش ماون بەهاری تەواو تەڕو باشە ئاویش زۆر دەبێت.
روونی کردووەتەوە، لەیەکەمین حاڵەتە بەهێزەکانی بارانی ئەم مانگەو سەرتاسەریەو هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە لە 11 نیسان بۆ 15 دەبێت.
رونی کردووەتەوە، ئەو شەپۆڵە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارینی سەرتاسەرییە، ئەگەری زۆر لافاویشی پێوەیە، ئەم ماوەیەی ماوە لەوەرزی دابارین شەستە باران دەبن بارانی بەخوڕ زۆر دەبن هەورە بروسکەی بەهێز و زۆر تەرزە هەوری کەڵەکەبووی بروسکاوی و زۆر و بەبارانی بەخوڕەوە هەوری سۆپەرسێڵ و زیاد بوونی خێرایی با لەکاتی تاوە بارانە بەهاریەکاندا بەتایبەتی وە بەفریش بۆ ناوچەشاخاوییه کوێستانەکان ماوە و سەرماش لەکاتی شەپۆلەکاندا دەبێت، بەڵام وەک پێشتر نا.