ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکوومەت بۆ بەغدا تاوتوێ دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.
بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێنە ڕوو.