زاری کرمانجی – سۆران :
دوای ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە دۆخی کارەبای نیشتمانی باشتر دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم هاتووە:”بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، 330 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.”
ئاشکراشی کرد کە ئەم 330 مێگاوات کارەبایە، هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەر دوو کێڵگەی نەوتی گەرمیان و خورمەڵە کەم بووەتەوە.