“بەم رێککەوتنە سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەغدا نەوت و غازی هەرێم لە بازاڕی نێودەوڵەتی باشتر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت “
هەندرێن ئەحمەد یەحیا
مامۆستای زانکۆی سۆران
له دوای ههڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ ی ههرێمی كوردستان، حكومڕانی باش و چاكسازی بووه ئامانجی سهرهكی له پێكهێنانی نۆیهمین كابینهی حكومهتی ههرێمی كوردستان. بهو هۆیهوه حكومهتی ههرێم هێله گشتییهكانی بهرنامهی كاری خۆی له م كابینهیهدا خستهڕوو بهجۆرێك كه بابهتی چاكسازی لە کەرتی وزە لە بەرنامەی هەرە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێم بوو.
بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی، بەردەوام کاریکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەرتی وزە بە شێوازێکی تەندروستر و پێشخستنی ئەم کەرتە لەکاری هەرە پێشینەکانی بەرنامەی حکومەت بوو.
بەمەش سیاسەتی بەڕێوەبردنی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری باشی تیادا کرد بۆ ئەوەی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم شەرعییەتی بداتێ بە کارکردن لەسەر یاسای نەوت و غاز لە حکومەتی ناوەندی بەغدا. بەمەش بارزانی وەک قۆناغی یەکەم ئەمڕۆ سەرکەوتوو بوو لە بە ئەنجام گەیاندنی ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی نەوت و غازی هەرێم کە دەکرێت ببێتە بنەما بۆ یاسای نەوت و غاز لە حکومەتی فیدڕاڵ بە پێی دەستوور کا تاڕادەیەکی باش سەربەخۆی لە فرۆشتنی نەوت و غاز هەرێمی تیادا فەراهەم کراوە. ئەمە جگە لەوەی نەوت و غازی هەرێم لە بازاڕەکانی نێودەوڵەتی باشتر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. چونکە پێشتر هەرێمی کوردستان ناچار کرابوو کە نرخی نەوت و غازی خۆی بەشێوەیەکی کەمتر لە نرخی راستەقینە لە بازاڕی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.