ئیسماعیل گوندەژووری
سروشتی ئەو حزب و لایەنەی بێ متمانە دەبن لە لایەن لایەنگرانیانەوە، پەیوەندی بەوە هەیە بە كات وسات بۆچوونی خۆیان دەگۆڕن و بیرتەسكیش دەبن لەگەڵ هاوپەیمانەكانی سەركەوتوو، قوباد تاڵەبانی تەنها بەحوكمی ئەوەی كوڕی جەلال تاڵەبانییە، كەوتۆتە ریزی فەرمانڕەوایی، ئەگینا ئایدیایی ئەو كەسەی گەورە دەبێ، دەبێ پشودرێژیش بێت و لەئاست بەرپرسیارییەتی سەركردە بێت، سەرەڕای هاوبەشی حزبەكەی لە حكومەتدا پێویست وابوو لەكاروباری دەوڵەتداری بەتایبەت لەئاست كێشەكان شان بەشانی سەرۆكی حكومەت بمابایەوە، بەڵام جێهێشتنی حوكومەت و گەڕانەوە بۆ ناو حكومەت هەل وەرگرتنە لەو سەركەوتنەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەو رێككەوتنە مێژووییەی پرسی نەوت لەگەل بەغدا، شەرمەزاریش دەبێت وەك ئەوەی لە تەنگ و چەڵەمەدا لەگەڵ نەبێت و لە دەستكەوتەكانیش هاوبەش بێ.
بۆیە ئەگەر قوباد تاڵەبانی لەپیلانی ئەوەدابێت ئاڵۆزی و دەردەسەری نێو حزبەكەی بگوازێتەوە نێو حكومەت، یا تەسفیەی حزبەكەی بە رێگای حكومەتەوە بكات، ترسناكتر دەبێت بۆ ئارامی وڵات و ئەستەمتر دەبێت لەسەر شانی سەرۆكی حكومەت.
پێویستە ستافی حكومەت و سەرۆكی حكومەت ژیرانەو حەكیمانەتر هەڵسوكەوت بكەن لەگەڵ كەسێكی راڕاو بێ متمانە.
ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ لە مەیدانی یەكێتی و ئۆپۆزسیۆنی ناخ تەنگ، ئەوەی قوباد تاڵەبانی دەیكات و جێبەجێ كاری بەرنامەو پیلانی نەیاری كوردستان، بە دوور نابێت لە ئاژاوەگێری و دروستكردنی كۆسپ لە ئاست بەرەو پێشوەچوونەكانی حكومەت، كە ئەو حكومەتەش لەچوارچێوەی چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و گەیاندنی خزمەتگوزاری و دروستكردنی هێزێكی پێشمەرگەی یەكگرتوو لەیەك وەزارەت.
بەراست و دروستی دەزانم، قوباد تاڵەبانی متمانەی لەدەست داوە و هەڵوێستەكانی لەبەرچاو بگیرێ و وریای بن، هەوڵ بدرێت لە دەست وەردانی كاروباری دەوڵەتداری بەدوور بێت.
حكومەتی هەرێم كە رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات پشت ئەستورم نیازپاكی دەبێ لە هەموو سیكتەرەكانی دەوڵەتداری، بەتایبەت پێژینی فەرمانبەران و بژێوی هاووڵاتییان..
































































