” هەمیشە بەخشین و گەورەیی نواندن لە مرۆڤە گەورەكانەوەیە”.
زاری كرمانجی- سۆران:
چاودێریكی سیاسی لە بارەی رێككەوتنی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا، دەڵێت” ئەم رێككەوتنە چاوەروانكراو بوو، لەبەر ئەوەی بەر لە بریاری دادگای پاریس هەر دوولا خەریكی نووسینەوەی رێككەوتنەكە بوون”.
محەمەد مێرگەسۆری چاودێری سیاسی، بە زاری كرمانجی گووت” ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا چاوەروانكراو بوو، چونكە سەرۆكی حكومەت و شاندەكانی حكومەت پێش بڕیاری دادگای پاریس لە دانوستان و گفتوگۆ دابوون و خەریكی ڕێكخستن و نووسینەوەی ڕێكەوتنی ئەمڕۆ بوون، ئەگەر ئەو بڕیارەی دادگای پاریس كەمێك درەنگتر با ئەم ڕێككەوتنە لە كات و ساتی خۆیدا واژوو دەكرا.
ئەو زیاتر رووندەكاتەوە ” بۆ كوردو كوردستانیان باشتر بوو كاك قوبادیش هاوكاری كاك مەسرور با، و لە ئەرك و بەرپرسیارییەتییە قورسەكان خۆیان نەدزنەوە”.
ئەو چاودێرە سیاسییە زیاتر روونیدەكاتەوە كە ” دڵنیام خۆدزینەوەی ئەو برادەرانە بەرێنمایی و فەرمانی لایەنە دژەكانی هەرێمە”.
محەمەد مێرگەسۆری دەشڵێت” ئەوە هیچ لە گەورەیی كاك مەسرور كەم ناكاتەوە، ئەگەر گەورەیی بنوێنێ و برایانە كاك قوباد و تیمەكەی یەكێتی لە حكومەت بانگهێشت بكاتەوە بۆ بەشداری كردنیان لەو دەستكەوتانەی بەدیهاتوون، هەمیشە بەخشین و گەورەیی نواندن لە مرۆڤە گەورەكانەوەیە”.