سانع شەریف، مامۆستای زانکۆی سۆران
١. ئەو نەوتەی کە چەندین ساڵە حکومەتی هەرێم چاوەڕێیە چوارچێوەیەکی یاسایی و شەرعی وەرگرێت ، بە دوای دەرفەتێک دەگەڕا کە حکومەتی فیدراڵ بێت مامەڵەی لەگەڵ بکات ، دواتر کردی، ئێستا هەردووکیان بەشێوەیکی هاوبەش رێککەوتن لەسەری ، ئیدی چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی وەرگرت ، کە دەکرێت لەداهاتوودا حکومەتی هەرێم دوای سێ ساڵ لە تەواوبوونی ماوەی بودجەی عێراق، داواکاری زیاتر لەم بارەیەوە بکات، چونکە ئەم نەوتەی هەرێم دەبێتە بەشێک لە پڕکردنەوەی ئەو بڕە نەوتەی کە لە رێکخراوی ئۆپیک بۆ عێراق دیاریکردووە، کە دەبێت هەناردەی بکات.
٢. ئەم رێکەوتنە لە نێوان دوو لایەن ئەنجام درا ، شێوازی پرۆتۆکۆڵی ئەم رێککەوتنە وای پێشان دا ، کە هەردووکیان مەرجیان لەبەرامبەر ئەرک و مافەکانی (متبادل) دا ، هەیە، وەک لەوەی حکومەتی فیدراڵ بەسەر حکومەتی هەرێم دا فەرز بکات. ئەمەش بەهێزی پێگەی حکومەتی هەرێمە لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتیدا.
٣. ئەم رێککەوتنە گەورەترین دەستکەوتە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە توانی رەزەمەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێیت ، جگەلەوەش کاریگەری لەسەر داهاتی تاک لە هەرێم دروست دەکات.
٤. خاڵی کۆتایی ئەم رێکەوتنە منەتێک نییە حکومەتی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەفرۆشێت ، بەڵکو ئەمە دەتوانین بڵێین حکومەتی هەرێمە نەوتی خۆی بە عێراق دەفرۆشێت کە بەپێی دەستووری عێراق مافی خۆیەتی ، لە هیچ شوێنێکی تری خوارووی عێراقەوە نافرۆشرێت .
٥. ئەم رێککەوتنە مانای جێبەجێکردنی دەستوری عێراقە بەتایبەتی ماددەی ١١٢.